لە هێرشی حوسیەكان بۆ سەر سعودیە نزیكەی 30 كەس بونە قوربانی

12.06.2019

لڤین: 
چەكدارە حوسیەكانی یەمەن هێرشێكی موشەكیان كردە سەر فڕۆكەخانەیەك لە باشوری سعودیە و بەو هۆیەشەوە ٢٦ كەس بریندار بوون.

توركی مالیكی، وتەبێژی فەرماندەیی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن، رایگەیاند هێرشێكی موشەكی كراوەتە سەر فرۆكەخانەی ئەبها و ئەو كەسانەی بریندار بوون هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن و ٣ ژن و ٢ مناڵیان تێدایە و هەشت لە بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون. 

ناوبراو وتیشی: لە ئێستادا سەرقاڵی دیاریكردنی جۆری موشەكەكەن و لە نزیكترین كاتدا كاردانەوەی توندیان بەرامبەر بەو هێرشە دەبێت، ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو هێرشە لەلایەن گروپێكی حوسیەكان بەناوی گروپی نەسروڵا ئەنجام دراوە. 

313 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations