ئاڵدار خەلیل: داعشە دیلەكان بارێكی قورسن بۆ خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

12.06.2019

لڤین: 
ئاڵدار خەلیل، وتەبێژی كۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیك (تەڤ-دەم)، لەم چاوپێكەوتنەدا باسی لە رەوشی عەفرین و رێكەوتنەكانی ئەستانە و جنێف دەكات و پێیوایە ئەو رێكەوتنانە كۆتاییان پێهاتووە و دەبێت رێكەوتن و دانیشتنی تر ئەنجام بدرێت. 

عەفرین دەگەڕێتەوە بۆ گەل

ئاڵدارە خەلیل وتی "دەوڵەتی تورك چوغرافیای عەفرینی داگیركردووە، بەڵام هیچكات ناتوانێت ئیرادەی گەل و بەرخۆدانی عەفرین داگیربكات. ئێمە دڵنیاین كە عەفرین ڕزگاردەبێت. ئامانجی ئێمە، كار وپلانی ئێمە هەموو بۆ ئازادی عەفرینە".

خەلیل راشیگەیاند " سەرەڕای تاوانی داگیركاری ئیستاكە تاوانی مرۆڤایەتیش دەكات. هەربۆیە لەڕۆژی دەسپێكردنی هێرشەوە ئێمە بە ڕێبازی جیاجیادا بەرخۆدانی دەكەین.دومانگ بەرخۆدانی سەربازیی كرا. دواتر گەلەكەمان لە شەهبا دەستیان بە بەرخۆدان كردووە. لە باروودۆخێكی سەختدا بەرخۆدان دەكەن. ئێمەش لە ڕووی سیاسی، دیپلۆماتیك، ئابوری و ڕێكخستنییەوە كاردەكەین"

ئەو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان لەبارەی شەڕ و چالاكیەكانی عەفیررینەوە دەڵێت " بەو بەرخۆدانە و پاڵپشتی گەلەكەمان عەفرین ئازاد دەبێت. لە چاوپێكەوتنی دیپلۆماتیك، كار و خەباتی ئێمەدا یەكێك لە خاڵە هەرە گرینگەكان ئازادی عەفرینە. ئێمە سەر دەكەوین، دوژمن چی دەكات با بیكات لە ئەنجامدا عەفرین دەگەڕێتەوە باوشی گەل.

هەڕەشەكانی داعش بەردەوامە

ئاڵدار لەبارەی پێگەی ئیستای داعشەوە رایگەیاند " داعش لە ڕووی بیرەوە هێشتا هەڕەشەیە. لە رووی سەربازییەوە تێكشكاوە بەڵام هێشتا شانە نەهێنییەكانیان ماوە. نەتەنیا لەدژی ڕۆژئاوا، باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵكوو هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی دەكەن. بەلام تێكۆشانی هاوبەش هەیە بۆ پاككردنەوەی پاشماوەكانی داعش تا جارێكی ترداعش نەتوانێت خۆی ساق بكاتەوە.

گیراوانی داعش بارێكی قورسن و هەڕەشەن
بۆ دەستگیر كراوانی داعش لەلای هێزەكانی سوریای دیموكراتی دەڵێت "بارێكی قورسن بۆ خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ژمارەیان زۆرە و هەڕەشەدەكەن. خاوەن بیركردنەوەیەكی مەترسیدارن.هەربۆیە بوونەتە بابەتی سەرەكی هەركەسێك. ولاتەكانیان نەهاتنە دەم ئەوانەوە نەیانبردن. لەبەر ئەوەش خۆسەری باكوور وڕۆژهەڵاتی سووریا پێشنیارێكی كرد.

ئێمە پێشنیارمان كرد بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و هێزە نێونەتەوەییەكان كە چەتەكانی داعش لە سووریا دادگایی بكەن.هەنێ كەس پشتگیرییان كرد، هەندێكی تر لە ئاست دەولەتا پشتگیرییان كرد كە دەبێت هەموو ئاشكرا بكرێن. داعش چۆن سەری هەڵدا، چۆن دەستی بەتاوان كرد و چۆن دەسكەوتی بەدەست هێنا، دەبێت هەموو ئەوانە ئاشكرا ببێت. سەرەڕای ئەوەش ئەندامانی داعش دەبێت سزا بدرێن".

ژنێڤ و ئاستانە كۆتاییان پێهاتووە، دەبێت چاوپێكەوتنی نوێ دەستپێبكات

ئالدار خەلیل دەربارەی كۆبوونەوەكانی ژنێڤ و ئاستانەوە وتی " كۆبوونەوەكانی ژنێف سڕبووە. لەسەرەتادا ئۆپۆزیسیۆن لە ناوخۆی سوریا و دەرەوەی وڵات كاریگەرییان بوو. بەڵام ئیستا دۆخەكە گۆڕاوە. هێزی خۆیان ون كردووە. هیچ كاریگەرییەكیان لەناوخۆی سووریادا نەماوە. هەربۆیە  ڕژیم ئیستاكە ئەوان وەك هێزێكی جیدی نابینێت و لەگەلیان دانیشتن ناكات. دەوڵەتی تورك تا ماوەیەك پشتگیری كردن، شارەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئەوانی دەپاراست. بەڵام توركیاش ئەوانی فرۆشت. خۆی لە غووتا، حمس، حەما، حەلەب كشاندەوە و لە ئیدلبیش خۆی دەكشێنێتەوە. بەو ڕەنگە ژنێڤ سڕ بوو. ئاستانەش لەنێوان رووسیا، توركیا وئێراندا بوو. بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ئەویش كۆتایی هات. هەرچەندە رووسیا هەوڵ دەدات كە ڕایبگرێت بەلام لە راستییدا كۆبوونەوەی ئاستانەش شكەستی هێنا.

من لەدەسپێكدا وتم كە دەبێت كۆبوونەوەكان لەژێر چەتری نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئەنجام بدرێت. ئیستاش تاكە مەرج بۆ زیندوو بوونەوەی كۆبوونەوەكانی ژنێڤ بەشداری ئێمەیە. بۆئەوەی كە هێزەكانی ترلاواز بوون. ئێمە دەتوانین دۆزەكە بهێنینە زمان".

دانیشتنەكان لەگەل ڕژیمدا ڕاوەستاوە

دەربارەی دانیشتن لەگەل حكومەتی سوریادا ئەو بەرپرسەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا دەڵێت " وەك چارەسەرییەكی تر، بە ناوبژیوانی لایەنی سێیەم دەمانتوانی لەگەل ڕژیمدا دابنیشین. هەندێك هەوڵدان كرا. بەلام ڕژیمی سووریا قەبووڵی نەكرد. ئەو دانیشتنەنەش كە هەبوون هەموویان راوەستان. هەموو شەرت ومەرجەكانی دیالۆگیان نەهێشت. لە دۆخێكی ئاوەهادا دانیشتن بوونی نییە. بەلام ئێمە دەمانهەوێت بلێین؛ دەبێت هەركەسێك بزانێت كە ئێمە دەمانهەوێت بەڕەنگێكی ئاشتیانە و كاریگەر لە سووریا چارەسەرییەكی سیاسی پێشكەش بكەین".

بیرۆكەی دروستكردنی ناوچەی ئەمنی زەق نەبوویەوە

ئالدارخەلیل دەربارەی بیرۆكەی ناوچەی ئەمنی یان پارێزراو وتی " ناوچەی ئارام خرایە بەرباس. ئیستاكەش لە بابەتی سەرەكی هێزە نێودەولەتییەكانی توركیا، ئەمریكا و هێزەهاوپەیمانەكاندا ماوەتەوە. لەسەرئەوبابەتە لەگەل خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دانیشتن دەكەن. و تائیستا چەن كۆبوونەوە ئەنجامدراوە. بەلام تائیستا هیچ ئەنجامێك دەرنەكەوتووە. دۆخێكی بەرچاونییە. بووە ڕۆژەڤ، بەڵام لەسەر چۆنیەتی پرۆژەكە هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوە. هەوڵەكان بەردەوامە. ئەمریكا بەنیازە وڵاتانی ئەورووپایی و ئەوولاتانەی كە لە ناوهاوپەیمانیدان بەشداربن. هەول دەدات هەندی شت بە سەرتوركیا بسەپێنێت. بەشیوەیەك كە لەژێركۆنتڕۆڵی توركیادا نەبێت و لە ژێركۆنترۆڵێكی نێونەتەوەییدا بێت. ئێمە هەموو بابەتەكانمان باس كردووە، هەندێك بابەت گرێدراوی عەفرینە، هەندێكیشیان دەربارەی هێزەكانی سەرسنووربوون. بەلام لەو بوارەدا هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوە. بۆ ئاشكرابوونی كاتی زۆرتری پێویستە".

دیدارەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ئەنجام دراوە 

434 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations