ریاڵ مەدرید بە فەرمی دوو یاریزانی بەناوبانگ دەناسێنێت

11.06.2019

لڤین: 

یانەی ریاڵ مەدرید، لەسەر پێگەی خۆی بەشێوەیەكی فەرمی كاتی ناساندنی هەردوو یاریزان لۆكا یۆڤیچ و ئیدن هازاردی راگەیاند. 

پێگەی ریاڵ مەدرید ئەوەی ئاشكرا كردووە كە سبەینێ چوار شەممە كاتژمێر 2 بە كاتی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریزانە سربیەكە بە هاندەران دەناسێنێت و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ رێك دەخات. 

ئەو یانەیە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە رۆژی دواتر واتا پێنج شەممە لە كاتژمێر 9ی شەو  ھازاردی بەلجیكی دەناسێنێت و كۆنگرەیەكی  رۆژنامەوانیە بۆ ئەویش رێك دەخات. 

1922 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations