مەلا عەلی کەڵەک: داوام لێكراوە چارەسەری شازادە نوستوەکەی سعودیە بکەم

10.06.2019

لڤین:
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، رایده‌گه‌یه‌نێت، داوای لێكراوه‌ چاره‌سه‌ری شازاده‌ نووستووه‌كه‌ی سعودیە بكات، دەشڵێت" ئاماده‌یم نیشانداوه‌ له‌ماوه‌ی نۆ مانگدا چاره‌سه‌ری بکەم بەڵام مەرجێکم هەیە".

مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "داوای زۆرم لێكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ولید خالید بن تەڵاڵ بن عەبدولعەزیز ئال سعود، منیش بەڵێنم داوە لە ماوەی نۆ مانگدا چارەسەری بکەم، بەڵام مەرجێکم هەبوەو بەڵام ئەوەی ئاشکرا نەکردوە کە کێ داوایلێکردوە".

لە بارەی مەرجەکەیەوە عەلی کەڵەک نوسیویەتی"داوام کردووە 100خانوو بۆ دایكی هه‌تیوه‌كان و هه‌ژاره‌كانی كوردستان دروست بكات".

مەلا عەلی کەڵەک، وەک پزیشکی توبی نەبەوی خۆی ناساندوە بەوەی کە دەتوانێت چارەسەری نەخۆشەکان بکات، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و پزیشکەکانەوە کارەکانی بە نایاسایی وەسفدەکرێن، بەشێک لە مامۆستایانی ئاینیش رەخنەیەکی زۆر لە کارەکانی دەگرن".

6222 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations