سودەکانی شوتی

09.06.2019

لڤین:
شوتی یەکێکە لەو میوانەی لەوەرزی هاویندا خواستێکی زۆری لەسەرە، جگە لە تام و چێژەکەشی سوودێکی زۆری هەیە لەڕووی تەندروستیەوە ئەمانەی خوارەوە چەند سودێکی گرنگی شوتین.

شوتی بڕێکی زۆر ماددەی "لیکۆبینی" تێدایە، کەدەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین شوتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی، هاوکات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی پەتاوهەڵامەت و شێرپەنجە و پڕۆستات و کۆڵۆن کەمدەکاتەوە و بەرگری لەش دژی بەهێز دەکات.

خواردنی شوتی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کرداری هەرس.

بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو لە شوتیدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ شێدارکردنی پێست و مانەوەی بە جوانی و بریقەدارکردنی.

تەندروستی چاوەکانت دەپارێزێت و یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات، چونکە چەوری تێدانییە و ڕێژەی ئاوی زۆرە.

ئازاری ماسولکە کەمدەکاتەوە، جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە.

935 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations