هەواڵێکی خۆش لە حکومەتی عێراقەوە بۆ فەرمانبەرا

31.05.2019

لڤین :

حکومەتی عێراق: جەژنانە به‌ پێی بڕوانامه‌ى به‌سه‌ر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

میدیاکانی عێراقی ئەمڕۆ ٣١ ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاویان کردەوە کە حکومەتی عێراقی بڕیارێکی تایبەت بە چەژنانەی فەرمانبەران دەرکردووە بە پێی فەرمانکە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە جەژنانە به‌ پێی بڕوانامه‌ی به‌سه‌ر فەرمانبەراندا دابەشبکات.

لەو فەرمانەدا هاتووە "هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و بەرەوسەر بڕی ١٠٠ هه‌زار دیناره‌، بۆ فه‌رمانبه‌رانی خوار ئه‌و بڕوانامانه‌ش سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كان ٧٥ هه‌زار دیناره‌، بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ٥٠هه‌زار دیناره‌".
ئەو جەژنانەیە ئەو مووچەخۆرانی ئەو فەرمانگایانەی هەرێمیش دەگرێتەوە کە سیادین و سەر بەحکومەتی ناوەندی عێراقن.

ئەمە لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارای مووچەی مانگی ٣ ی دەست پێ کردووە تەنها وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە مووچەیان وەرگرتووە وەزارەتەکانی تر دەکەونە پاش پشووەکانی چەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

17416 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations