بالۆتیلی توندوتیژترین یاریزانە

29.05.2019

لڤین: 
بالۆتیلی بە توندوتیژترین یاریزانی خولەكانی ئەوروپا دەستنیشان كرا و تا ئێستا 118 كارتی زەردی هەیە. 

پێگەی ئۆبتا، تایبەت بە ئامارەكانی تۆپی پێ، رایگەیاند ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری ئیتالی یانەی مارسیلیای فەرەنسی، لە سەر ئاستی سەرجەم خولە بەهێزەكانی ئەوروپا توندوتیژترنی یاریزانە. 

لە دواین یاری یانەكەیدا ئەو یاریزانە كارتێكی سوری وەرگرت و ئەوەش بووە چوارەم كارتی سوری لەو كاتەوەی لە خولی فەرەنشیدا یاری دەكات كە لە وەرزی 2016 -2017 چووەتە ئەو خولەوە. 

 ئەو یاریزانە تا ئێستا 118 كارتی زەردی وەرگرتووە و 6 كارتی سورییش بە شێوەی راستەوخۆپێدراوە. 

418 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations