فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ داوای دادگاییەکی شەفاف دەکەن بۆ دەستگیرکراوەکانیان

25.05.2019

لڤین:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە غدا و هەرێم لە راگەیاندراوێکدا داوای دادگاییکردنێکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن بۆ سەرۆک و خۆبەخشە دەستگیرکراوەکانی نەوەی نوێ دەکەن. 

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا و هەرێم، (کە بە باڵی ناڕازی ناسراون) لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایدەکەن، بەیاننامەی ٢١ ی نیسان، بۆ ئاگادارکردنەوەی رایگشتی بوو لەو راستییەی کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەلاڕێدا براوە و لەبری جوڵانەوەیەکی سیاسی سەرتاپا جیاواز، تووشی ھەمان پەتا و نەخۆشی حیزبە تەقلیدیەکان کراوە و بووەتە باندێکی تەنگەبەری خێزانی و لقێکی کۆمپانیا و ئامرازێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی دارایی. 

ئاماژە بەوەشدەکەن، "لێکەوتەکانی بەیاننامەی ٢١ ی نیسان و دەستگیر کردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە و ژمارەیەك لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسێیەکی بە تەواوی جیاوازە لە رەخنە سیاسییەکانی ئێمە و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە و لێرەوە پێداگری دەکەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیرکراوەکان تا دوا بڕیاری دادگا و دابینکردنی ھەموو مافێکی دەستگیرکراوەکان لە بینینی پارێزەر و کەسوکار و ھەموو دەستتێوەردانێکی سیاسی لەو دۆسێیە رەتدەکەتنەوە و داوای دادگاییەکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەکەین .

باڵی ناڕازی نەوەی نوی دەشڵێن: ئامانجی باڵا و سەرەکی ئێمە، وەك ئاراستەیەکی سیاسی جیاواز و وەفادار بەو دید و بنەمایانەی ھەمیشە بانگەوازمان بۆ کردون، سەرکردایەتیکردنی ئۆپۆزیسیۆنە بۆ کێبرکێی سیاسیی لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵات و کۆتاییھێنان بە ستەمکاری دەسەڵاتی کوردی و حوکمڕانی بنەماڵە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوێك بۆ رایگشتی

بەڵێ بۆ دادگاییەکی شەفاف و بێلایەن و سەربەخۆ!

‎لێکەوتەکانی بەیانی ھاوبەشی ٢١ ی نیسانی ٢٠١٩ ی ئەنجومەنی باڵا و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەم چاوەڕوان نەکراو بون و ھەم جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە. لە ئێستادا بە پێویستی دەزانین دیدی خۆمان سەبارەت بە ناکۆکیە سیاسیەکان و دواتر دەستگیرکردنی سەرۆك و ژمارەیەك خۆبەخشی نەوەی نوێ بۆ رایگشتی بخەینە روو:

یەکەم: بەیانی ٢١ ی نیسان، بۆ ئاگادارکردنەوەی رایگشتی بوو لەو راستییەی کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەلاڕێدا براوە و لەبری جوڵانەوەیەکی سیاسی سەرتاپا جیاواز، تووشی ھەمان پەتا و نەخۆشی حیزبە تەقلیدیەکان کراوە و بووەتە باندێکی تەنگەبەری خێزانی و لقێکی کۆمپانیا و ئامرازێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی دارایی.

ئێمە شانازی دەکەین، وەك بەڵێنمان بە گەلەکەمان داوە، دژی حیزبی بنەماڵە و تێکەڵ کردنی حیزب و بازرگانیین و لەسەر ئەم بنەما سیاسیی و ئەخلاقییە بەردەوام دەبین. 

دوەەم: لێکەوتەکانی دوای بەیانی ٢١ ی نیسان و دەستگیر کردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە و ژمارەیەك لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسێیەکی بە تەواوی جیاوازە لە رەخنە سیاسییەکانی ئێمە و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە و لێرەوە پێداگری دەکەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیرکراوەکان تا دوا بڕیاری دادگا و دابینکردنی ھەموو مافێکی دەستگیرکراوەکان لە بینینی پارێزەر و کەسوکار و ھەموو دەستتێوەردانێکی سیاسی لەو دۆسێیە رەتدەکەتنەوە و داوای دادگاییەکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەکەین. 

سێھەم: ئامانجی باڵا و سەرەکی ئێمە، وەك ئاراستەیەکی سیاسی جیاواز و وەفادار بەو دید و بنەمایانەی ھەمیشە بانگەوازمان بۆ کردون، سەرکردایەتیکردنی ئۆپۆزیسیۆنە بۆ کێبرکێی سیاسیی لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵات و کۆتاییھێنان بە ستەمکاری دەسەڵاتی کوردی و حوکمڕانی بنەماڵە.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان

٢٤ ی ئایاری ٢٠١٩

210 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations