د.رێبوار فەتاح: ئەوانەی بەتەمای شوێنگرتنەوەی ترێزە مەیـن، لەو بێکەڵکترن

25.05.2019

لڤین:

شارەزایەکی سیاسەتی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، ترێزە مەی بەریتانیای لەوپەڕی شڵەژاوی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا جێ هێشت، بۆ نەگبەتی، ئەوانەی کە ناوی خۆیان داوە جێی بگرنەوە، لە مەى بێکەڵکترن و توندڕەوترن، و جێیان لە جیهانی نوێدا نابێتەوە.

د.رێبوار فەتاح، شارەزایی سیاسەتی نێودەوڵەتی و دانیشتوی بەریتانیا دەڵێت، دەبووایە، تێرێزا مەی زۆر زووتر بڕۆیشتایە، سیاسەتەکانی بەریتانیان تێك دا، ئەوانەشی شوێنگرتنەوەی ئەون لە مەی بێکەڵکتر و توندرەوترن و لە جیهانی نوێدا جێیان نابێتەوە، سروشتی سیاسی ئەوەیە کە بتوانێ هەم لە گۆڕانکاریەکان تێ بگات، هەم کاریگەر بێ تیایاندا، لە جیهانی ئەمڕۆدا جێی ئەم سیاسیانە نەماوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، کۆمەڵێك کۆنسێرڤەتیڤ و لەبەر پارتی بێئاگان لە گۆڕانکاریەکانی جیهان و نزیکبوونەوەی کۆمەڵکەگەکان لەیەك، ئەم سیاسیانەی ئەمڕۆ بەریتانیان بچوك کردەوە بۆ وڵاتێکی بێ بەها و بێ کاریگەر هەم بۆ بەریتانیەکان، هەم بۆ کۆمەڵگای نێودەولەتی.

دەشڵێت، هەر برێکست (جێهێشتنی ئەوروپا) خۆی بچوککردنەوە و کوشتنی کاریگەری نێودەوڵەتی بەریتانیایە، هەروەك گوزارشە لە ئەقڵیەتی بچوکی جوداخوازی، چاوەنواڕی گۆڕانکاری گرنگم لە دەوڵەت و کۆمەڵگای بەریتانیادا بەبێ ڕۆشنکردنەوەی وڵات، بەریتانیا ئەو کەمە ڕۆلە مێژوویەی لە سەکۆنی نێودەوڵەتیدا ماوێتی، ئەویش لەدەست دەدات.

دوێنێ ترێزە مەی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوودا ده‌ست له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ بەریتانیا و پارتی پارێزگاران دەکێشێتەوە.

646 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations