سەعید كاكەیی بۆ لڤین: كارتی دەنگدانی ساڵی رابردو تەواو بووە هاوڵاتیان دەتوانن وەریبگرنەوە

25.05.2019

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەمنی كۆمسیارانی عێراق رایگەیاند كارتی دەنگدانی ساڵی رابردووی هاوڵاتیان تەواو بووە و هاوڵاتیان دەتوانن بچن لە بنكەی شارەكان وەریبگرنەوە.

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق، لە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: ئەو كارتە دەنگدانانەی كە پێش هەڵبژاردنی 12ئایاری ساڵی رابردوو  داواكرا لەلایەن هاوڵاتیانەوە و كۆمسیۆن كاروبارە یاساییەكانی بۆ جێبەجێكردن لە ئێستادا تەواو بون و هاولاتیان دەتوانن وەریان بگرنەوە. 

ناوبراو وتیشی: ئیشوكاری ئەو كارتانە لە ناوەندی كۆمسیۆنەوە تەواو بووە و گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگاكان، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی. 

622 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations