پاریس سانجێرمان چارەنوسی مباپێی یەكلایی كردەوە

21.05.2019

لڤین: 
یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند لە وەرزی داهاتوودا كیلیان مباپی ڕیزەكانی یانەكەدا دەمێنێتەوە، پێكەوە یانی 50 سالچەی دروستكردنی یانەكە دەكەنەوە. 

پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی كیلیان مباپی هێرشبەری لاوی یانەكەی بڵاوكردووەتەوە نوسیویەتی مباپی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەكەیاندا بەردەوام دەبێت.

ئەو یانەیە ئەوەشی راگەیاند كە پەیوەندی نێوان یانەكە و یاریزانەكە بەردەوام دەبێت لە وەرزی داهاتوودا، كە وەرزی یادكردنەوەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندی پاریس سان جێرمان دەبێت پێكەوە یادی دروست بونی دەكەینەوە.

558 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations