هۆكاری مانه‌وه‌ی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ ئاشكرا ده‌كرێت

16.05.2019

 لڤین:

كۆمەڵێك چەكداری ڕێکخراوی داعش لەچیای قەرەچوغ جێگیرن و بەرپرسێكی یەكێتی هۆكاری مانەوەی ئەو چەكدارانە ئاشكرا دەكات.

ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: دوری نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعش كەمترە لەیەك كیلۆمەتر.
بەرپرسەكەی یەكێتیی هۆكاری مانەوەی چەكدارانی داعش لە قەرەچوغ ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: مانەوەیان پەیوەستە بەفشارەكانی ئەمریكاو فشاری نێودەوڵەتی، چونكە ئەمریكا بۆ هەر ئەگەرو كارێك كە خوازیاربێت پرۆسەی سیاسی عیراق تێكبدات یان ئامانجی خۆی نەپێكا، ئەم تیرۆریستانە وەك شانۆگەریەك بەكاردەهێنێت و كاری خۆی پێ ئەنجامدەدات، یاریەكان زۆر بەڕونی دیارن كە بەداعشەوە دەكرێت، ئەوە دورە لەڕاستیەوە كە وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی لەناوچەكە هاتون و بەویستی خۆیان لەچیای قەرەچوغ جێگیربوبن، بەڵكو بەئاشكرا دیارە داعش پەیوەستە بەفشاری ئەمریكا، توركیا، وڵاتانی كەنداوەوە، ئەم یاریەش لەناوچە گەرمەكان لەخانەقینەوە تا دەگاتە زوممار بونی هەیەو كوردیش بەشدارە تێیدا.

گەڵاڵی ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، ئەم یاریە نزیكبۆتەوە لەگەشەكرنی یان كۆتایی پێهێنانی، فشارەكانی ئەمریكاش كاریگەری خستۆتەسەر عیراق و هەرێم، بۆیە دەبێت هەرێم و حكومەتی عیراق خۆیان یەكلابكەنەوە لەنێوان ئەمریكاو ئێران، لەو هەڵبژاردنانەش ئەگەر بەویستی ئەمریكا نەبێت كارتی فشار بەكاردەهێنرێت.

6801 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations