ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كات كاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌

16.05.2019

لڤین:

لە راگەیاندراوێكدا بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەنجامدەری تەقینەوەكەی 4ی ئەم مانگەی شاری موسڵی دەستیگركرد و ئامادەیە رادەستی حكومەتی عێراقی بكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كراوەتەوەو رایگەیاندوە، ئەنجامدەری تەقینەوە تیرۆرستییەكەی 4ی ئایاری 2019ی شاری موسڵی دەستیگركردوە،كە ماتۆڕسكیلێك لەبەردەم كۆمەڵگای رۆشنبیری لە مووسڵ تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونی سێ كەس، تۆمەتبارەكە ناوی ئەحمەد محەمەد مهێدی ساڵح دانی بەتاوانەكەی دا ناوە.

ئاسایشی هەولێر ئەوەشی ئاشكرا كردوە ، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی تایبەتمەندیی یاسایی، لەگەڵ دادگای پەیوەندیدار لە حكوومەتی عێراق هەماهەنگی دەكەن بۆ رادەستكردنەوەی ئەو تیرۆریستە بە هێزە عێراقییەكان.

713 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations