شادی نەوزاد: ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ شوێنێكی متمانە پێكراو نیە

16.05.2019

لڤین:

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، هەڕەشە لەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنەكەی دەكات كە دۆسیەی هەڕەشە و پەیجەكانی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێی ئاشكراكرد.

دەقی بلاوکراوەکە:.

بۆ رای گشتیی کوردستان

من شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری کوردستان-م لە فراکسیۆنی "نەوەی نوێ"، پێم گرنگە رای گشتیی کوردستان لە هەڵوێستێکی نایاسایی و هەرەشەئاسا لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ "کازم فاروق"، بخەمەروو، کە لەبری ئەوەی وەک سەرۆکی فراکسیۆن، بەرگریی ئەخلاقی و یاسایی و پیشەیی لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی بکات و بەگژ ئەوانەدا بچێتەوە، کە هەرەشە لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی دەکەن و بوختانیان بۆ دەکەن، هەروەکچۆن بە بەرچاوی خۆیەوە، هەرەشە لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان و خودی خۆشی کراوە و ئەویش لەژێر هەرەشەی ئەو باندە سیاسییەدایە و لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی فراکسیۆنەکەشماندا ئەم هەڕەشانەی نەشاردووەتەوە، کەچی زۆر نابەرپرسانە و لەرێگەی دادنوسەوە، نامەیەکی نایاسایی و هەڕەشەئامێزی ئاراستەکردوم و هەرەشەی دورخستنەوەم
لە فراکسیۆن لێدەکات، ئەگەربێتوو بەشداری کۆبونەوەی فراکسیۆنەکەمان لە ئۆفیسی سەرەکی "نەوەی نوێ"دا نەکەم، ئەمە لە کاتێکدا ئەو جێگایە بۆ من و چەند ئەندامێکی تری فراکسیۆنەکەمان جێگای متمانە نیە.

دواتر خۆ ئێمە فیرارمان نەکردووە و لە ئەشکەوت خۆمان نەشاردۆتەوە تا سەرۆکی فراکسیۆن بچێت لە رێگەی دادنوسەوە ھەڕەشە بکات و داوای کۆبوونەوە لە شوێنێکی گوماناوی نائەمین بکات.

من بە رایگشتی کوردستانی رادەگەیەنم: سەرۆکی فراکسیۆنێک هێندە نەزان بێت بەرامبەر یاسا، لەرێگای دادنوسەوە هەرەشە لە پەرلەمانتاریک بکات و هێندە بێ هەڵوێست بێت بەرگری لە هاوپیشەکانی نەکات، کە لە لایەن سەرۆکی حزبەکەوە کراوینەتە ئامانج، ئەی چۆن بەرگری لە هاوڵاتیان دەکات لە بەرامبەر دەسەڵاتدا؟

1355 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations