ژمارەیەك ئەندامی باڵای گۆران لەكەركوك دەستیان لەكار كێشایەوە

16.05.2019

لڤین:

ئەمڕۆ ژمارەیەك ئەندامی باڵای بزوتنەوەی گۆران لەشاری كەركوك دەستیان لە بزوتنەوەكە كێشایەوە هۆكارەكەشیان بۆئەوە گێڕایەوە كە بزوتنەوەكەیان هیچ پشك و ئەجێندایەكی ئەوتۆیان بۆ كەركووك و خورماتوو و ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكان نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩، هەریەك لە مەلا فەرمان، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ئەحمەد عەزیز، ڕێكخەری ژوری ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكان، عەبدولڕەحمان عەبدوڵا (ناسراو بە عەول) ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، عەبدوڵا حەبیب و لەتیف فاتیح فەرەج، ئەندامانی ژووری ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكار كێشایەوە.

هاوكات لە نامەیەكدا هۆكارەكەیان بۆ چەند خاڵێك گەڕاندووەتەوە كە یەكێك لەوانە بریتیە لەوەی كە جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندنی گۆڕان هیچ پشك و ئەجێندایەكی ئەوتۆیان بۆ كەركووك و خورماتوو و ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكان نەبووە

جگە لەوەی سەركردایەتیی گۆڕانیان بە لادان لە ڕێگەی ڕاست تۆمەتبار كردووە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە بزووتنەوەكە ”بەرەو هەڵدێر دەڕوات“.

580 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations