بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە كەسێك كوژراو كەسێكیش بریندار بوو

15.05.2019

لڤین:

ئێوارەی دوێنێ لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەوە شەڕو دەماقاڵێ دروست بوو، بەهۆیەوە كەسێ كوژراو كەسێكیش بریندار بوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە دەست بەجێ چەند هێزێكی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا شەڕو ئاڵۆزیەكە لە ماوەیەكی كەمدا كۆتایی پێ بهێنرێ.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەو شەڕەوە لە ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی كەسێ كوژراو كەسێكیش بریندار بوو، لە ئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

1445 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations