ئەمریكا داوا لە كارمەندانی دەكات بەغدا و هەولێر جێبهێڵن

15.05.2019

لڤین:

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق داوا لە بەشێك لە كارمەندانی لە باڵیۆزخانەی عێراق و كۆنسوڵخانەی هەولێر دەكات، عێراق جێبێڵن و ڤیزەی ئاسایی ئەمریكا بە شێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بڕیاری چوونەدەرەوە لە عێراق بەو كارمەندانەی ئەمریكا درا كە كاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: خزمەتگوزاری ڤیزەی ئاسایی ئەمریكا لە باڵیۆزخانەی عێراق و هەروەها لە كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم بە شێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت و حكومەتی ئەمریكا تواناكانی سنووردارن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بە هاووڵاتیانی ئەمریكا لە عێراق. 

1210 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations