تانجەرۆ: دوو هاوڵاتی دەستگیرکران

12.05.2019

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لە تانجەڕۆی سەر بە شاری سلێمانی لەسەر زێدەڕۆیی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، یەکەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەڕۆ لە سنووری دۆڵی دووکانیان دوو کەسیان دەستگیرکردوون کە سەرقاڵی زێدەڕۆیی بوون و دەستیش بەسەر شۆفڵێکدا گیرا. 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیەکە رێکخراوە و رەوانەی لای دادوەر کراوە.

1703 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations