کارەبای دهۆک و قەزای سۆران چارەسەر دەکرێت

12.05.2019

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 15 ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دهۆک و قەزای سۆران تەرخاندەکات.

بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2019 بڵاوکراوەتەوە و واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەرە، هاتووە: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی رازین بە تەرخانکردنی گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بار زۆری لە پارێزگای دهۆک و قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر بە راکێشانی هێڵی KV 132 بۆ پارێزگای دهۆک بە درێژایی 38 کیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132 KV نێوان وێستگەی (شەقڵاوە - سۆران) بە درێژایی 55 کیلۆمەتر، چونکە بەم هێڵەی هەیە ناتوانن پشکی خۆیان وەک پێویست وەربگرن و لەبەرئەوەی کێشەی کارەبای دهۆک کێشەیەکی ئاڵۆزە، بۆیە رەچاوی ئەم حاڵەتە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا و رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەپێی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ژمارە (2) ی ساڵی 2016 ".

487 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations