برێكی زۆری خورمای خراپ ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا

12.05.2019

لڤین:

لە راگەیاندراوێكدا لیژنە هاوبەشەكانی ‌قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیانگرتوە بەسەر بڕێكی زۆر خورمای خراپدا.

لە راگەیاندراوەكەی قایمقامیەت ئەوەش هاتووە ، ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر خورمادا گیراوە كە كرمی كردووە، وە بڕی ئەو خورمایەی دەستی بەسەردا گیراوە یەك تەن(600)كیلۆگرام بووە‌، ناوی خورماكەش زوهدیە و لەناوەوە كرمی كردوە بۆیە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە‌.

قایمقامی سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەوخورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت.

478 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations