هاوپەیمانان سه‌رقاڵی‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ن

12.05.2019

لڤین:
به‌وته‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ (70)ی‌ هێزی‌ پێشمەرگه‌، له‌ئێستادا سێ تیمی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و به‌ریتانی‌ و ئه‌ڵمانی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ ئەو هێزە. 

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌کانی‌ (70) به‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ راگه‌یاندوه‌: هه‌وڵی‌ جددی‌ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ئارادایه‌ و له‌ رابردودا نه‌بونی‌ بودجه‌ و شه‌ڕی‌ داعش له‌مپه‌ر بون له‌به‌رده‌م یه‌کخستنه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام حکومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێم هه‌وڵی‌ جدی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌دات."

ئاشکراشیکرد، سێ تیمی‌ ئەمەریكی و به‌ریتانی‌ و ئه‌ڵمانی له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ن و به‌رنامه‌یه‌کی‌ تۆکمه‌یان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ قۆناغ داڕشتوه‌.

فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌کانی‌ (70) باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌: پێشتر (14) لیوای‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌کخراونەته‌وه‌، مادام بڕوامان به‌ حکومه‌ت و سه‌روه‌ری‌ یاسا هه‌یه‌، ده‌بێت بڕوامان به‌هه‌بونی‌ سوپایه‌کی‌ یه‌کگرتوش هه‌بێت."

یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كردویه‌تیه‌ پێشمه‌رج و ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ بۆ به‌شداریكردنی‌ له‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و پێشتریش ئه‌و خاڵه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌و پاكێجانه‌ی‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سه‌رده‌می‌ ئۆپۆزسیۆنبوندا خستینیه‌ڕو به‌ مه‌به‌ستی‌ چاكسازی‌.

715 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations