یەكێتی زانایان مەسعود بارزانی لە رەفتارەكانی پشتیوان سادق ئاگاداردەكاتەوە

12.05.2019

لڤین:

پشتیوان سادق، بەرپرسی پێشووی لقی دووی پارتی‌و وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی هەرێم لە پشكی ئەو حزبە، لەماوەی كاركردنیدا 45 مەلای لە وتاردانی مزگەوت راگرتووەو چەند سەنتەرێكی ئاینشی داخستووە، بەوهۆیەوە یەكێتی زانایان بە رەسمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتیان لە رەفتارەكانی پشتیوان سادق ئاگاداركردۆتەوە.

بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی لەهەولێر، بۆ ژیان ڕایانگەیاند، "پشتیوان سادق لە ساڵی 2004ەوە تاوەكو ئێستا بەردەوام سەنگەری لە مەلاكان گرتووەو هەرجارەو بە تۆمەتێك مەلاكان لە مینبەر دووردەخاتەوە، پێشتریش كە پۆستی بەرپرسی لقی دووی حزبەكەی هەبوو لە هەولێر بە "پلانێك لەگەڵ لقی هەولێری یەكێتی زانایان كە دوو كۆنگرەیە بەرپرسی لقی هەولێرە دەستیانكرد بە دروستكردنی كێشە بۆ ئەو مەلایانەی كە لەسەر مینبەرەكانەوە رەخنەیان لە حكومەت دەگرت". 

بەپێی بەدواداچوونەكانی ژیان، داژیەتی وەزیری ئەوقاف لەوكاتەوە دەستپێدەكات كە پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی بەرپرسیاریەتی لقی دوو لە ساڵی 2005 بە پشتیوان سادق سپارد بەجۆرێك "لەوكاتانەدا بە سەدان گەنجی ئیسلامی كە سەر بە حزبە ئیسلامییەكان بوون دەستگیركران‌و ئازار دران‌و بە شێكیان تاوەكو ئێستاش ئازاد نەكراون‌و بەشێكیشیان تۆمەتی هاندانی تیرۆرو تیرۆرستبوونیان دراوەتەپاڵ".

مەلاكان ئاماژە بەوەشدەكەن، بەبڕیاری پشتیوان سادق ناونیشانی وتار بۆ مەلاكان دەنراوەو بەلای ئەوانەوە "ئەم كارەی وەزیری ئەوقاف بە سنوردار كردنی وتاری هەینی دادەنرێت كە پێشتر رژێمی بەعس‌و وڵاتە دیكتاتۆرەكان پەیڕەویان كردووە كە هەندێ جار ئەو ناونیشانانەی داەنرێن پەیوەندی بە رووداوەكانی رۆژەو نەبووە ئەمەش وایكردووە بەشێك لە مەلاكان پێوەی پابەند نەبن و لەسەر ئەو پابەند نەبوونەش لە ئەوقافەوە ئاگادار كردنەوەیان ئاراستەكراوە. 

هاوکات، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ژیان ئەوەی ئاشكراكرد، كە بەهۆی رەفتارەكانی پشتیوان سادقەوە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان زۆر نیگەرانەو نامەیەكی نیگەرانی بۆ مەسعود بارزانی ناردراوە.

9672 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations