کێشە ناوخۆییەکانی نەوەی نوێ بە تەواوی تەقییەوە

10.05.2019

لڤین:
لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، هێڤار جەمال بەرپرسی سۆشیال میدیای نەوەی نوێ وازهێنانی خۆی لەو جوڵانەوەیە ڕاگەیاند.

ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، خۆم بە تاوانبار ئەزانم لەکاتێکدا زۆرێک لە کارمەندەکانم گیراون و ئازار ئەدرێن بەڵام هەر لەسەرەوە تاخوارەوەی نەوەی نوێ دوو مقابەلەی ئێن ئاڕتی بە هەڵوێست ئەزانن لە کاتێکدا دەیان ڕێگەیتر ئەتوانرێ بگیرێتەبەر.
دەقی بەیاننامەکەی هێڤار جەمال
سڵاو..
سەیرم لێدێ تا ئێستا کاردانەوەکانی نەوەی نوێ لەم دۆخەدا تەنها دوو پۆست و سێ مقابەلەی ئێن ئاڕتییە؟؟

سەیرم لێدێ ماوەی ۱٥ ڕۆژە جگە لە هەورامان سەجادی هیچ کەسێک هەواڵی ئێمەی نەپرسیوە؟

سەیرم لێدێ، جوڵانەوەیەک نەتوانێ ۱٥ خۆبەخشی خۆی بپارێزێ لە کوێ ئەتوانێ ٥ ملیۆن کورد بپارێزێ؟؟

سەیرم لێدێ ئێمە بەو هەموو بوێرییەوە ڕووبەڕوی یەکێتی و پارتی بوینەتەوە، بە سیاسەت و ستراتیجی جوڵانەوەکە کارمان کردووە و خۆمان خستۆتە مەترسییەوە، لەهەفتەیەکەوە تا دوو هەفتەیە خەڵکمان گیراوە و فیرارین، بە ٤ محامی نەتوانراوە تەنانەت ناوەکانیش وەربگیرێ؟

ئەمە کە تاوانی یەکێتی و پارتییە ئەم دۆخە بەم ئاراستەیە ئەبەن، ئەی تاوانی نەوەی نوێ نییە، کە دادگا هەیە لە بەغدا ئەتوانێ شکات بکات، ئەتوانێ پەرلەمانی بەغدا و کوردستانیشی لەسەر بجوڵێنێ، ئەتوانێ بە عیلاقات فشاری گەورە دروست بکات، بەڵام نایکات بۆ؟؟؟ با وەڵامەکەی بۆ من بێت.....

سەیرم لێدێ پێئەچێ لە دوای بینینی ئەم مەسجەی من تەخوین بکرێم ڕەخنەی توندیشم لێبگیرێ و تەنانەت لە نەوەی نوێ و ئەم گروپەش دەرکرێم، لە کاتێکدا هەمووان دڵنیان هیچ تەشیر و ناوزراندنێک بەرامبەر هیچ کەسێک لە ئەخلاقی من ناوەشێتەوە و نەمکردووە، بۆ ماوەی ۱٥ ڕۆژە خۆمشاردۆتەوە لەو دەسەڵاتەی کە بکوژی برا بیست ساڵەکەمەو ئێستاش بکوژ ئازادە و منیش تۆمەتبار بەشتێک کە ئەسڵەن نەمکردووە.

ئەمە ترس نییە ئەمە پارێزگارییە لە نهێنی ئەو سۆشیال میدیاییەی کە من بە فەرمی کارم تیا کردووە و سیاسەت و ستراتیجی سەرۆک و جوڵانەوەی نەوەی نوێی جێبەجێ کردووە.

خۆم بە تاوانبار ئەزانم لەکاتێکدا زۆرێک لە کارمەندەکانم گیراون و ئازار ئەدرێن بەڵام هەر لەسەرەوە تاخوارەوەی نەوەی نوێ دوو مقابەلەی ئێن ئاڕتی بە هەڵوێست ئەزانن لە کاتێکدا دەیان ڕێگەیتر ئەتوانرێ بگیرێتەبەر.

خۆم بە تاوانبار ئەزانم کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لە لایەن هێزێکی دەمامکدارەوە هەڵئەکوترێتە سەر ماڵی خوشک و دایک و براکانم و سوکایەتیان پێ ئەکرێ.

خۆم بە خەجاڵەت ئەزانم زللە لەو دایکە پیرەم دەدرێ لەسەر من کە هەموو تەمەنی خۆی کردۆتە قوربانی بۆم.

سەیرم لێدێ کە ئەم هەموو قوربانییەمان داوە و بە ترسنۆکیش بزانرێین..

سەیرم لێدێ دوو کەسی گیراوی سەرەتا، ناوی منیان بە تایبەت یاوە و پاشان یەک بەیەکی کارمەندەکانمان؟

ئەم شتانە عاتیفەی خەڵک ناجوڵێنەوە، بیر لەو دایکانە بکەنەوە کە نازانن چەند ڕۆژە ڕۆڵەکانین لە کوێن؟؟

ئەم کۆتا خاڵ و کۆتا وێستگەی کارکردنی من بووە، هەموو شتێک سەفەر و معامەلە.

کێش خۆی مە بەغدور ئەزانێ با بێتە جێگەی ئێمە و دایک و خوشک و براکانمان.

قوربانی دەردێ و لەسەرەتاشەوە ئەوەم زانیوە، بەڵام مرۆڤ بکوژرێ بەڵام کەرامەتی نەشکێنرێ و بێ هەڵوێست نەبن بەرامبەری.

12515 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations