شەپۆلیكی دیکەی باران بارین دەست پێدەکات

شەپۆلیكی دیکەی باران بارین دەست پێدەکات

11.04.2019

لڤین:
پێشبینیکارێکی کەشوهەوای عێراقی ئاماژە بۆئەوەدەکات سبەینێ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە.
سادق عەتییە، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندوە: کە چەند رۆژی داهاتوو چەند حاڵەتێکی سروشتی وەرزی بەهار دەردەکەون کە هۆکارەکەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەیە کە لە ئۆقیانووسەکانەوە بەرەو عێراق دێن.
وتیشی"بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلەکە سێ رۆژ دەخایەنێت کە لە هەینییەوە دەستپێدەکات".
ئەوەشی وتووە"لە ئەمشەوەوە بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکاتەوە کە ئەوانیش بریتین لە ئەنبار، دهۆک، باکوری موسڵ و سەڵاحەدین".
پێگه‌ی accuweather كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌شناسی جیهان، پێشبینی كردووه‌ كه‌ كه‌شوهه‌وی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی هەینی تاوەكو رۆژی سێشەمە باران دەبارێت.

1264 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations