خواردنه‌وه‌ی کحول توشبون نە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

خواردنه‌وه‌ی کحول توشبون نە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

خواردنەوە کحولییەکان
07.04.2019

لڤین:

زانا پزیشكییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رۆژانه‌ یه‌ك بۆ دو جار خواردنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان مه‌ترسیی‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زیاد ده‌كات.

پێشتر راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان به‌ رێژه‌یه‌كی‌ مامناوه‌ند، ره‌نگه‌ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی‌ و باشی‌ هه‌بێت بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان ئه‌و بۆچونه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌. 

به‌پێی‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڤاری‌ پزیشكیی‌ (The Lancet)، ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رۆژانه‌ دو پێك له‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌، مه‌ترسیی‌ توشبونیان به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌ رێژه‌ی‌ (15%) زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان ناخۆنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆكانی‌ ئۆكسفۆرد و په‌كین و زانكۆی‌ ئه‌كادیمی‌ زانستی‌ چینی‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌سه‌ر زیاتر له‌ (160) هه‌زار پیاو و ژن ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ تیایدا رێژه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ رۆژانه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ چاودێری كراوه‌ له‌ماوه‌ی‌ (10) ساڵدا. 

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ زیادكردنی‌ رێژه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان له‌ رۆژێكدا، به‌ رێژه‌ی‌ (35%) كه‌ترسیی‌ توسبون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زیاد ده‌كات به‌راود به‌و كه‌سانه‌ی‌ ناخۆنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ له‌ رۆژێكدا نزیكه‌ی‌ دو جار ده‌خۆنه‌وه‌ مه‌ترسیی‌ توشبونیان به‌ جه‌ڵته‌ به‌ رێژه‌ی‌ (10%) بۆ (15%) زیاد ده‌كات.

پڕۆفیسۆر ژینگمین چین له‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆرد ده‌ڵێت: هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌رێنی‌ و پارێزه‌ر له‌دژی‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ به‌دی‌ ناكرێت له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئه‌لكحولدا، ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌ی‌ ئه‌لكحول به‌ رێژه‌ی‌ مامناوه‌ندیش، مه‌ترسیی‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ زیاد ده‌كات، ئه‌م راستییه‌ش به‌سه‌ر هه‌ردو ره‌گه‌زی‌ نێر و مێدا ده‌چه‌سپێت و بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌ وه‌ك یه‌ك كاریگه‌ریی‌ هه‌یه‌. 

62 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations