فێستیڤاڵی ڕەنگەکان چییە و لە چییەوە هاتووە؟

فێستیڤاڵی ڕەنگەکان چییە و لە چییەوە هاتووە؟

فێستیڤاڵی ڕەنگەکان
07.04.2019

لڤین:

هۆلی فێستیڤاڵێکی ئاینی و کلتوری هیندوەکانە و ئێستا لەلایەن زۆر لە وڵاتانی تری غەیرە هیندوی باشووری ئاسیاوە بەڕێوەدەچێت. هەروەها لەو وڵاتانەش بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیەکی زۆری لە هاووڵاتییانی هیندستان لێیە وەکو جامایکا، گویانا، ترینیداد و تۆباگۆ، ئەفریقای باشور، مالیزیا، بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا و فیجی.

لە فێستیڤاڵەکەدا ژن و پیاو تێکەڵدەبن و ڕەقس و سەما دەکرێت، خواردن و خواردنەوەی تیا دەخورێت و دەخورێتەوە، تەنانەت حەشیشی تیادا دەکێشرێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ ڕێزگرتنە لە خواوەندێکی هیندوسەکان بەناوی (ڤیشنو). ڤیشنوی خوداوەندی هیندوسەکان بە شێوەیەک پەیکەری بۆ تاشراوە کە نیوەی پەیکەرەکە شێر و نیوەی مرۆڤە. هەروەها ئەم فێستیڤاڵە کە ناوی فێستیڤاڵی هۆلی-یە و بە (فێستیڤاڵی رەنگەکان)یش ناسراوە تیایدا ستایشی خوداوەندەکانی تری وەکو پارڤاتی، کریشنا، -ش دەکرێت.

ئەم فێستیڤاڵە پار بەڕێوەچوو لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و ئەمساڵیش بەڕێوەچوو و پار ساڵ هەر بەشداربوویەک بڕی ١٠ هەزار دیناری لێ وەرگیراوە، هەر ساڵی پار هێنرایە شاری سلێمانییش. ئەمساڵ نەفەری ١٢ هەزاریان لێ وەرگیراوە و دەوترێت ١٠ هەزار کەس بەشدارییان کردووە، بەو شێوەیەش ١٢٠ ملیۆن دینار لە خەڵک سەنراوە بۆ بەشداری پێکردنیان!

ناوی فێستیڤاڵەکە بە لاتینی بەم شێوەیە دەنوسرێت (Holi).

93 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations