خانمه‌ مامۆستایه‌ك داوای قەرەبوو دەکات

خانمه‌ مامۆستایه‌ك داوای قەرەبوو دەکات

لۆرین میراندا
04.04.2019

لڤین:

خانمه‌ مامۆستایه‌كی وانه‌یه‌كی ماتماتیك له‌ یه‌كێك له‌ خوێندنگاكان له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی كۆنی ڕووتی بۆ هاوڕێیه‌كی كوڕی خۆی نارد و به‌ڵام له‌ به‌د به‌ختی ئه‌م خانمه‌ وێنه‌ ڕوته‌كه‌ی‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ستی خوێندكاره‌كانی.

خوێندنگه‌ی‌ بیلبۆرتی ناوه‌ندی له‌ لۆنگ ئه‌یلاند بڕیاری له‌سه‌ر كار لابردنی لۆرین میراندا ی ته‌مه‌ن 25 ساڵیدا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌ی‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سنگی ڕوته‌ و دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێسته‌ گیراوه‌ و ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ستی خوێندكاره‌كانی به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گۆڤاری "نیویۆرك پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه‌.

ئه‌م مامۆستایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی‌ به‌سه‌ری هاتووه‌ داوای یاسایی تۆماركردوه‌ له‌سه‌ر خوێندنگاكه‌ی‌ و به‌ سوكایه‌تی به‌ ئافره‌ت وه‌سفی كردووه‌ و داوای قه‌ره‌بووی 3 ملیۆن دۆلار ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی‌ وچوار شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ لابرا.

ئه‌وه‌ی‌ میراندای توشی شۆك كردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن ئه‌م وێنه‌یه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی خوێندكاره‌كانی له‌كاتێكدا ئه‌م وێنه‌كه‌ی‌ بۆ هاوڕێیه‌كی كوڕی ناردوه‌ كه‌ مامۆستایه‌ و له‌ خوێندنگه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ و بێ ئه‌وه‌ی‌ خۆی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات وێنه‌كه‌ی ده‌ستاوده‌ستی زۆری پێ كراوه‌.

65 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations