وێنه‌.. شه‌ڕی ژنانی كورد له‌ناو دڵی داعش

12.06.2017

شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات كه‌له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ پێشه‌نگی ده‌كرێن له‌سێ قۆڵه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو شاری ره‌ققه‌وه‌و شه‌ڕی سه‌خت له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌كان، له‌ئێستادا له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ سێ گه‌ڕه‌ك به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراون و له‌به‌ری خۆرهه‌ڵاتیش قه‌ڵای هه‌رقه‌ل له‌ده‌ستی تیرۆرستان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

زانیاریه‌كان ئه‌وه‌ش باسده‌كه‌ن، له‌ناوچه‌ی سه‌ناعه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ره‌ققه‌ شه‌ڕێكی سه‌خت به‌رده‌وامه‌ و ده‌یان تیرۆرست كوژراون.

526 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations