رۆژنامەیەكی روسی: سەربەخۆیی هەرێم كاریگەری لەسەر هەستی هاووڵاتیانی پارچەكانی دیكەی كوردستان نابێت

12.06.2017

 چاودێر نیوز: توێژەرێكی خوێندنی بەشی كوردی لە ناوەندی خوێندنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای (ئستشراق) رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كاریگەی لەسەر هەستی هاووڵاتیانی پارچەكانی دیكەی كوردستان دروستناكات.

رۆژنامەی (نیزافیسمایا غازیتا)ی روسی لەسەر زاری كیریل فیرتیاف رایگەیاند، زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێم لە گەڵ سەربەخۆیدان، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی سەربەخۆیی وەربگرن، پێشی وانیە لەسەر ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێم، حكومەتی بەغداد ئامادەبێت دان بەسەربەخۆیی هەرێمی كوردستاندا بنێت.

فیرتیاف ئاماژە بۆئەوەشدەكات، گەلی گەورەترین میـللـەتی جیهانە كە تائێستا خاوەنی وڵاتی خۆی نیەو لەنێوان وڵاتانی عێراق و سوریاو توركیاو ئێراندا بەش كراوە. راشیدەگەیەنێت، سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كاریگەی لەسەر هەستی پارچەكانی دیكەی كوردستان دروستناكات، چونكە كوردانی توركیا لە ژیانێكی سیاسی ناجێگیردا دەژین، هەروەها سەربەخۆیی هەرێم كێشە لە نێوان كوردانی سوریاو عێراق دروستدەكات.

166 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations