هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

11.06.2017

پۆلەتیک:به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ئاگاداریه‌كدا شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هیچ سه‌ره‌تاییه‌كیان نیه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانەوە بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانی سنوری گەرمیان ، ئاگادارتان دەکەینەوە ئەو ئۆ تۆمبێلانەی کەهیچ سەرەتایەکیان نیە لەسنوری گەرمیان لەسبەینێوە دەست بەسەریاندا دەگیرێت ، ئەگەر ئەو زانیاریەی هاتوچۆی وەرنەگرتبێت ، هاوڵاتی هەیە سەرکێشی دەکات و سەرپێچی دەکات ئەبێت خۆی باجەکەی بدات ، لەبەر ئەوەی هیچ سەرەتایەکی نیە ، وەلەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک خەڵک هەیە بازرگانی پێوە دەکات لەسەر خەڵکی هەژار تابێت نرخی بەرز دەبێتەوە، بۆیە بەهاوڵاتیان ڕادەگەیەنین بەهیچ شێوەیەک ئەوسەیارانە نەکڕن و بەکاری نەهێنن چونەکە هیچ سەرەتایەکی نیە ، بەپێی یاسای هاتوجۆ ئۆتۆمبێل سەرەتای نەبوو ڕێگە پێدراو نیە .
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان

2154 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations