توركیا 5 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات

07.06.2017

پۆلەتیک:په‌رله‌مانی توركیا ئه‌مڕۆ ره‌شنوسی ناردنی سه‌رباز بۆ وڵاتی قه‌ته‌ری تاوتوێكردو بڕیاری له‌سه‌ر ناردنی 5 هه‌زار سه‌رباز بۆ قه‌ته‌ر ده‌ركرد.

میدیاكانی توركیا، بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ره‌شنوسی ناردنی 5 هه‌زار سه‌ربازی توركیایان بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر تاوتوێكردوه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی  5 هه‌زار سه‌رباز بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركردوه‌.


730 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations