7 به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر سزاده‌درێن

07.06.2017

پۆلەتیک:ئاسایشی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، سزادانی  حه‌وت تاوانباری به‌كارهێنه‌ری  مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند: 

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ چاودێرنیوز، هاتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له‌ هێنان و مامه‌ڵه‌پێكردن به‌هه‌موو جۆره‌ دراوێكی ساخته‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌به‌رواری‌ ( 28/12/2015) له‌ناو شارو شارۆچكه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (281) ی یاسای سزادانی عیراقی، دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، به‌تاوانی ساخته‌كردنی پسوڵه‌و مامه‌ڵه‌ كردن به‌دراوی ساخته‌وه‌ ، تاوانباری یه‌كه‌مبه‌ناوی( ك ، ع ، م )له‌دایكبوی ساڵی (1989)،پیشه‌ی كاسبه‌و ڕه‌گه‌زی نێره‌، تاوانباری دووه‌م به‌ناوی( ب ، م ، ڕ )له‌ دایكبوی ساڵی (1991)،پیشه‌ی كاسبه‌و ڕه‌گه‌زی نێره‌، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ ڕۆژی( 8/5/2017 )له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، سزادران بۆ ماوه‌ی (3)ساڵ، غه‌رامه‌كردنیان به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له‌ هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات، له‌ڕۆژانی (6/11/6201 ) تا (29/1/2017 ) حه‌وت كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ ڕۆژی (6/6/2017 ) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1- تاوانبار (ع،م، ێ) له‌دایكبوی ساڵی (1980 ) عیراق، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌،سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
2- تاوانبار (ك،ح،ع) له‌دایكبوی ساڵی (1979) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
3- تاوانبار (هـ ، م ، ح) له‌دایكبوی ساڵی (1985) عیراق، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ ، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵو نیو ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
4- تاوانبار (ج ، ح ، ێ) له‌دایكبوی ساڵی (1984) عیراق، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ ، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
5- تاوانبار (د ، ش ، م) له‌دایكبوی ساڵی (1993) عیراق، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ ، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
6- تاوانبار (ج ، م ، ح ) له‌دایكبوی ساڵی (1975) عیراق، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ ، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (8)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
7- تاوانبار (ت ، ع ، ح ) له‌دایكبوی ساڵی (1984) عیراق ، پیشه‌ی كاسب ، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ ، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .

51 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations