به‌رپرسی گشتی دژه‌ تیرۆر: پێش هێرشه‌كان تیرۆرستێك ده‌ستگیركراوه‌

07.06.2017



پۆلەتیک:به‌ڕێوبه‌ری گشتی دژه‌ تیرۆری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، ئاشكرایده‌كات، تیرۆرستان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند تێمێكه‌وه‌ ویستویانه‌ له‌تاران كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن و پێشوه‌خت تیمێكیان ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، رایگه‌یاندوه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ تیرۆرستان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند تیمێكه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو شاری تاران بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستی.

ده‌شڵێت: پێشوه‌خت تیمێكیان كه‌ تیرۆرستێك بووه‌و ویستوویه‌تی له‌شوێنێكی تاران كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبدات له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، دوو تیمه‌كه‌ی تریش هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی و په‌رله‌مانی ئێران.

170 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations