ئارام عیماد ئەحمەد روونكردنەوەیەك لەبارەی روداوەكەی چێشتخانەی كامەران بڵاودەكاتەوە

22.11.2020

لڤین: 
كوڕەكەی عیماد ئەحمەد رەتیدەكاتەوە هیچ پەیوەندیەكی بە رووداوەكەی ئەمڕۆی چێشتخانەی كامەرانەوە هەبێت و دەڵێت بكەرانی رووداوەكە لەلای هێزە ئەمنیەكان ناسراون. 


لە روونكردنەوەیەكدا كە ئارام عیماد ئەحمەد بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: لە ھەندێك پەیجی فەیك و گومانلێكراوەوە، بەئامانجی چەواشەكاری و لێدان لەناوبانگی كۆمەڵایەتیمان، پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاوكراوەتە، كە گوایە منیش لە ڕوداوەكەی چێشتخانەی كامەران و لەناو ڤیدیۆكە یەكێكبم لەوانەیی دەردەكەون.

ئەوەشی وتووە "ھەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە ئەوە بابەتێكی ناڕاست و ھەڵبەستراوە و بەھیچ شێوەیەك و دوورونزیك لەو بابەتە نەخوازراوەدا بوونمان نیە". 

ئارام عیماد ئەحمەد وتوشیەیەتی "پەتی درۆ كورتە و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناو ئەو ڕووداوەدا لای پولیس و ھێزە ئەمنیەكان بەڕوونی ناسراون".



2740 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations