جێگری سەرۆكی حكومەت لەسەر كوشتنی ژنەكەی گەرمیان هاتە دەنگ

22.11.2020

لڤین: 
جێگری سەرۆكی حكومەت لەسەر رووداوی هەڵواسینی ژنەكەی گەرمیان هاتە دەنگ و بە هیوایەی تاوانبارەكان بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و ببنە پەند بۆ كەسانی تر.


قوباد تاڵەبانی، لە بارەی خنكاندنی ئەو ژنەی لە گەرمیان تەرمەكەی دۆزرایەوە رایگەیاند: بەداخەوە جارێكی تر بەتاوانێكی تری ژن كوشتن راچڵەكاین، بەداخەوە ژنێكی تریش بەكوژراوی دۆزرایەوە.. كەی لەوە تێدەگەین كە هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە؟. 

ئەو لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك دەستخۆشی لە هێزەكانی پۆلیسی كەلار كردووە بۆ دەستگیركردنی خێرای تۆمەتباران دەشڵێت "بەو هیوایەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و ببنە پەند بۆ كەسانی تر كە بیر لەكوشتنی ژنێكی تر دەكەنەوە".


423 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations