ئەنجامی وەرگرتن لە خوێندنی تایبەت ڕاگەیەنرا

22.11.2020

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا كە 14 هەزار و 394 خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون. 

وەزارەتی خوێندنی بالا رایگەیاند: پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان دەتوانن بە كلیك كردن لێرە ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە. 

وەزارەتكە ئەوەشی راگەیاندووە پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

154 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations