هاوردەكردنی ماسی كارب قەدەغە دەكرێت

22.11.2020

لڤین: 
وەزیری كشتوكاڵ فەرمانی قەدەغەكردنی هاوردەی ماسی كاربی لە مانگی داهاتووەوە دەركرد. 


بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رایگەیاند بڕیاریانداوە هاوردەكردنی ماسی كارب بۆ هەرێمی كوردستان لە مانگی داهاتووەوە قەدەغە بكرێت. 

ئەو وەزیرە دوای كۆبوونەوەیەكی ئەمرۆی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە سامانی ماسی، نوسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتەرنەری كردووە و تیایدا فەرمانی كردووە بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ماسی كارب لە رۆژی 10ی مانگی داهاتووەوە. 

242 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations