وەزارەتی خوێندنی باڵا كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكانی كەمكردەوە

22.11.2020

لڤین: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بڕی كرێی خویندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان بەڕێژەی لە ١٠بۆ ٢٠% كەمبكرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی تەواوكاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە ئەمڕۆ ڕێكخرا، سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند "بۆ ئەوەی روحیەتی كێبڕكێی زانستی لە دامەزراوە ئەكادیمیەكان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنی باوردۆخی هاوڵاتیان بڕیارماندا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان ئەویش بەپێی ئەنجامەكانی ڕێزبەندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی (٢٠١٩) كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنراوە". 


وەزارەتەكە خشتەكەی بەم شێوە راگەیاندووە: 


• ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی B ، بەڕێژەی (١٠%) كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە .

• ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی C ، بەڕێژەی (١٥%) كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە .

•   ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی D ، بەڕێژەی (٢٠%) كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە .

•سەرجەم پەیمانگە تایبەتەكان و كۆلێژە زانكۆییەكان بەڕێژەی (٢٠%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە .

138 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations