كچه‌ سێ ساڵانه‌ سووتێنراوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا

22.11.2020

لڤین:
خانم، ئەو منداڵە سێ ساڵانەی رۆژی 24-10ی مانگی رابردوو لەبەردەم ماڵی خۆیان سووتێندرا، دوای نزیکەی مانگێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

منداڵێکی کچی تەمەن سێ ساڵان بە ناوی (خانم)، ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو بۆ یاریکردن بە پێکەنین و راکردن دەچێتە کۆڵان، بەڵام پاش ماوەیەک بە سووتاوی و بە گریانەوە دەیهێننەوە بۆ دایکی. چەند رۆژێک بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا نازانرێت تاوانباری ئەو رووداوە کێیە، هەر ئەوەش خەمی سەرەکی دایک و باوکی خانمن.

ئەوەی لە جەستەی خانمدا دەردەکەوێت، ئاگرێک سەرتاپای جەستەی منداڵانەی سوتاندووە، ئەم رووداوە كاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممە 24-10-2020 لە کۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر روویداوە.

سەربەست هەرکی باوکی خانم-ی سێ ساڵان ئه‌مرۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020 رایگەیاند: " ئێوارەی رۆژی 24ی مانگی رابردوو لەکاتی ئێوارەدا خانمی کچم چووەتە دەرەوەو لەو کاتەدا خەڵک زۆر لەدەرەوە نەبووەو دواتر ئاگادارکراین لەوەی خانم سوتاوەو دوای چوونە دەرەوەمان بۆمان دەرکەوت لەلایەن کەسێکەوە سوتینراوە.

باسی لەوەشکرد"تا ئێستا گومانمان لە هیچ کەسێک نییە بزانین هۆکاری سوتاندنی خانم چی بووەو ئەو شوێنەش رووداوەکەی تێدا روویداوە هیچ کامێرایەکی چاودێری لێ نییە".

307 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations