گۆڕان: دابەشکردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هەوڵێکی نەزۆکە

22.11.2020

لڤین:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران ئاماژە بۆئەوەدەکات باشترین و ڕاستترین هەنگاو فشار کردنە لەسەر حکومەتی هەرێم تا داهاتەکان بە پێی یاساکە تەسلیم بکات. 

دەقی نوسینەکەی بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆران:

سڵاو هاوڕێیان 
بەندە پشتیوانی هەموو هەوڵێکم بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەبارەت بە پرۆژەی دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئەو هاوکارانەم کە ئەو هەوڵە دەدەن، بەڵام من وەک کەسێکی یاسایی پێموایە ئەم هەوڵە نەزۆکە و سەر ناگرێت چونکە: 

١- بە پێی ماددەکانی ١١٧ و١٢١  ی دەستور بابەتی مووچە کاری حکومەتی هەرێمە.

٢- ئەم بابەتە لەبەرئەوەی بابەتێکی داراییە پەرلەمان ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندی حکومەت بڕیاری لێ بدات، واتە دەبێ حکومەت ڕازی بێت بەم هەنگاوە، ئایا حکومەتی مەرکەزی لەم کاتی قەیرانە داراییەدا ڕازی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات بەبێ هیچ موقابلێک لە حکومەتی هەرێمەوە؟ بەبۆچونی سادەی ئێمە حکومەت ئامادەی کارێکی لەو جۆرە نیە، چونکە لە لایەک بڕی پارەکە زۆرە ناتوانێت بەبێ تەسلیم کردنی داهاتی هەرێم ئەو خەرجیە لەخۆی بگرێت، لە لایەکی تریشەوە ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ماددەی ٧ ی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییە کە ئەنجامدەرەکەی تووشی سزای یاسایی دەکات. 

٣- حکومەتی مەرکەزی تعامل لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەکات لەو بابەتەدا، وە دڵنیام حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی لەو جۆرە ڕازی نابێت.

هیوادارم من هەڵە بم لە بۆچوونەکەم وە ئەم هەنگاوەی هاوڕێکانم سەر بگرێت.

باشترین و ڕاستترین هەنگاو فشار کردنە لەسەر حکومەتی هەرێم تا داهاتەکان بە پێی یاساکە تەسلیم بکات و لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی ڕێککەوتن بکات تا ببێتە سەرەتایەک بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢.٢١.

د. بەهار مەحمود ــ
 ئەندامی پەرلەمانی عێراق ــ فراکسیۆنی گۆڕان

305 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations