پۆلیسی عیراق: چوار تۆمەتباری بکوژی خۆپیشاندەران دەستگیرکراون

22.11.2020

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی چوار چەكداری لە پارێزگای نەجەف راگەیاند، كە بە كوشتنی خۆپیشاندەران و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەكان تۆمەتباركراون.

لە خۆپیشاندانەكانی مانگی شوباتی ئەمساڵ، لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای نەجەف، شەش خۆپیشاندەر كوژران و زیاتر لە 20ی دیكەش كوژران.

لەوبارەیەشەوە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای چاودێری هەواڵگریی ورد بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ، ئەندامانی باندێكی دەستگیركردوە، كە هێزە ئەمنییەكانیان لە پارێزگای نەجەف كردبوە ئامانج و تەقەیان لە خۆپیشاندەرانیش كردبو.

ئاماژە بەوەشدراوە، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە وەك هەوڵێك بۆ نانەوەی پشێوی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا هێرشیانكردوەتەسەر ماڵی پارێزگاری نەجەف و دزییان لە موڵكی گشتی كردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هیچ وردەكارییەك لەبارەی ناسنامەی دەستگیركراوەكان نەخراوەتەڕو.

بەپێی داتاكانی حكومەتی عیراق، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی باشور و ناوەڕاستی عیراق سەریانهەڵدا، 565 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژران.

114 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations