پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان: جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌ستیپێكرد

22.11.2020

لڤین:

تەحسین خەفاجی وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان ئاشكرایكرد، پۆلیسی فیدراڵی دۆسێی ئەمنی شنگالی وەرگرتوە و جێبەجێكردنی رێككەوتنی قەزاكە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

خەفاجی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی، كە چونەتە شنگال، دەستیانكردوە بە سەرپەرشتیكردنی دۆسێی ئەمنی و جێبەجێكردنی رێككەوتنی تایبەت بە قەزاكە و فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدراڵی بەرپرس دەبن لە ئاسایشی ناو قەزاكە.

وتیشی "ناردنی هێزی زیاتر بۆ شنگال لەسەر بارودۆخی ئەمنی وەستاوە، بەپێی رێككەوتنەكە پۆلیسی فیدراڵی لەناو قەزاكەدا دەبێت و سوپا دۆسێی ئەمنی دەرەوەی قەزاكەی لەدەستدا دەبێت".

تەحسین خەفاجی تەئكیدیشیكردوەتەوە، نە پێشمەرگە و نە هیچ هێزێكی دیكە لە شنگال نابێت و هیچ ئاڵایەكیش هەڵناكرێت جگە لە ئاڵای عیراق.

162 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations