یەكێتی مەلا بەختیاری سڕكرد و قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی پەرلەمانیش هۆشداریان پێدرا

21.11.2020

لڤین: 
سەركردایەتی یەكێتی سێ مانگ مەلا بەختیاری سڕكرد ‌و هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی ‌و رێواز فایەق-یش بەهۆی هۆشداریان پێدراوە.

درەو میدیا ئاشكرایكرد لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە قەڵاچوالان بەڕێوەچوو "بەزۆرینەی دەنگ ماوەی (3 مانگ) مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سڕكردووە، ئەمە بەهۆی ئەو كتێبەی كە بەمدواییە بەناوی (لەبری بیرەوەری) بڵاویكردەوە‌و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا".

ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا "بەزۆرینەی دەنگ سەرەنجڕاكێشان بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ‌و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان"دەركراوە. 

لەبارەی هۆكاری ئەو سەرنجراكێشان و هۆشداریە ئەوەشی ئاشكرا كرووە "بەهۆی ئەوەی بەپێچەوانەی رای هاوسەرۆكەكانی یەكێتییەوە، بەمدواییە بەشداری كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمیان كردووە".

2336 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations