سەرکەوت شەمسەدین: دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە بەغدادەوە پشتیوانی زۆری پەرلەمانتارانی ھەیە

21.11.2020

لڤین:
سەرکەوت شەمسەدین رایگەیاند پرسی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن بەغدادەوە پشتیوانی زۆری پەرلەمانتارانی عێراقی ھەیە، ئەوانیش کاری جدی بۆ ئەو مەبەستە دەکەن.


سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق، رایگەیاند: پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەستنەوەیان بە تۆری موچەخۆرانی عێراق پشتیوانییەکی گەورەی پەرلەمانی هەیە. تەواوی کوتلەکانی عێراق ئامادەن پارەی زیاتر بۆ موچەی فەرمانبەران بروات لەو پشکەی بۆ هەرێم دەروات، بەمەرجێ موچەکە راستەوخۆ بۆ فەرمانبەران بروات.


ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پارتی کە بەحسابی خۆی جارێ بایکۆتی بەغدادی کردووە، تەنیا بۆ ئەوەی خۆی کۆنترۆڵی موچەخۆران بکات و بەکاریان بهێنێت بۆ هەڵبژاردن دژی پرۆژەکە وەستاوەتەوە، قسەکانیان هیچ پەیوەندی بە دەستور و یاساوە نییە.


شەمسەدین راشیگەیاند، بە ملیۆنان هاوڵاتی هەرێم چاویان لەو هەنگاوەی ئەوانە و ئەوانیش وەک یەک تیم کاری بۆ دەکەین و گوێ بۆ تۆمەتەکان ناگرن.

319 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations