لڤین دواین زانیاری لەسەر پێدانی مووچەی هەرێم ڕاستەوخۆ لە بەغداوە ئاشکرا دەکات

21.11.2020

لڤین:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات ڕێکارەکانی پێدانی مووچەی هەرێم ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بەرەو پێشەوە ڕۆشتوون 

دەقی نوسینەکەی د.ڕێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:.

پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عیراقی فیدراڵەوەو لەڕێی هەژماری بانكییەوە
بەهۆی ئەو داخوازیە بەردەوامەی فەرمانبەرانی راستەقینەی هەرێمی كوردستان لەهەموو كەرتەكاندا پێشكەشیان كرد، بەتایبەتی مامۆستایانی ناڕازی و زانكۆو پەیمانگاكان و پزیشكان و سەرجەم فەرمانبەرانی دیكە. وە بەهۆی:

1. بەردەوامی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سەرەڕای بونی چەندین سەرچاوەی داهاتی وەك فرۆشتنی نەوتی هەرێم و گومرك و داهاتی ناوخۆو پارەی بەغداد.

2. گەندەڵی بێشوماری سەرچاوەكانی داهات و تەنانەت ونبونی ئەو پارەیەی كە لە حكومەتی عیراقییەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم.

3. دواخستن و لێبڕینی بەردەوامی موچەی فەرمانبەران چەندین ساڵە بەردەوامە.

4. خواستی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی موچەكانیان راستەوخۆ لە حكومەتی عیراقەوە.

لەبەر ئەو هۆكارانەی سەرەوە لە بەرواری (18/6/2020) پرۆژەی (گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر حكومەتی عیراقی فیدراڵ)مان لەڕێی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییەوە لە سلێمانی راگەیاند.

لەم پێناوەشدا، لە بەرواری (27/10/2020) نوسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق كردو خۆشبەختانە تا ئەم ساتە ( ) ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان ئیمزایان لەسەر كردوەو پاڵپشتییەكانیش بەردەوام لە زیادبوندایە.

لەپاڵ ئەمەشدا، توانیمان لەڕێی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و تیمە تایبەتەكانی خۆمانەوە تا ئەم ساتە (157422) واژۆی پشتگیری كۆبكەینەوە بەڕێژەی (61.4%) لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و (38.6%) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە.

لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكەم كە واژۆیان لەسەر ئەم پرۆژەیە كردوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارو دەنگی لەسەر بدرێت. بەو پشتگیرییەیان سەلماندیان كە نیشتمانپەروەرن و خەمی هاوڵاتی ئاسایی لایان لەپێش هەموو شتیكەوەیە. هەروەها سوپاس بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیە بەردەوامەكانیان.

دەمانەوێت ئەوەشتان پێ رابگەیەنین كە خۆشبەختانە پرۆژەكە ئاراستەی تەشریعی خۆی وەرگرتوە لەڕێی ئەو نوسراوەی بەرزمان كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ئاراستەی لیژنەی تایبەتمەندی كردووە بۆ تەواوكردنی هەموو رێوشوێنە یاساییەكان.

868 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations