پاراستنی ئاسایشی فرۆکەخانەی هەولێر دەدرێتە دەست وڵاتێکی بیانی

21.11.2020

لڤین:

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشکرای کرد 100 تاوەکو 150 سەربازی هۆڵەندی دەنێردرێنە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە"دوای راهێنانی هێزە چەکدارەکانی کورد، هاوپەیمانیی دژی داعش رۆڵی خۆی گۆڕی بۆ راوێژکاریی بەرپرسانی سەربازیی ناوچەکە. ئەو ئەرکە لەژێر فەرمانڕەوایی هۆڵەندا دەبێت لە ساڵی داهاتووەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا جەختدەکاتەوە لەوەی "هێزی پاراستنی هۆڵەندا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەیەکەوە، کەسایەتی و کەرەستەکان دەپارێزن، چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین سەربازە (هۆڵەندییەکان) لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بگەنە ئەوێ".

443 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations