لڤین ئامانجی کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی و گۆران بڵاو دەکاتەوە

19.11.2020

لڤین:

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بڕیارە هەریەك ‏لە پارتی، یەكێتی ‌و گۆڕان لە ئاستێكی باڵادا كۆببنەوە ‌و كۆبوونەوەكەش ‏تایبەت دەبێت بە پرسی لامەركەزی. 

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداو رایگەیاندوه‌"بڕیارە هەریەك لە پارتی، یەكێتی ‌و ‏بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پرسێكی گرنگ كۆببنەوە‌: "كۆبوونەوەكە ‏تایبەت دەبێت بە پرسی لامەركەزی بۆ هەموو كوردستان نەك بە تەنیا ‏پارێزگایەك". ‏

 به‌وته‌ی ئەندامەكەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، ‏كۆبوونەوەكە لە ئاستێكی باڵادا دەبێت، بەڵام كات‌ و شوێنەكەی یەكلایی ‏نەكراوەتەوە، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "هەر سێ‌ لایەنەكە ئامادەییان بۆ ‏كۆبوونەوەكە نیشانداوە".‏

 پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داواكردنی پرسی لامەركەزی ‏پارێزگاكانی و بۆ ‏دروستكردنی هاودەنگییەكەیش لەسەر ئەو پرسە، سەردانی بەشێك لە ‏حیزبەكانی كوردستانی كردبوو.‏

2790 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations