نەوەی نوێ: یەكێتی واژۆ لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵی كۆدەكاتەوە

19.11.2020

لڤین:

فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژە بۆئەوەدەکات كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئاشكراكردنی وردەكاریی گرێبەستی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا، لەلایەن یەكێتییەوەیە، كە خۆی چەندین ساڵە هاوبەشە لەو پرسەدا، بۆیە هەنگاوەكە بە هەوڵ بۆ مەشغوڵكردنی خەڵك و لەبیربردنەوەی مووچە ناودەبات. 

 فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، "هەركات موچە دوادەكەوێت دەسەڵات بابەتێك دروستدەكات بۆئەوەی خەڵك مەشغوڵ بكات و موچە دابەشنەكات، بە گرنگی دەزانین چەند تێبینیەك لەسەر یاداشتی تایبەت بە گرێبەستی 50 ساڵی بۆ خەڵك بخەینەڕوو، ئەو لایەنەی واژۆی كۆكردۆتەوە، یەكێتییە، كە خۆی چەندین ساڵە شەریكە لەم دزەیەدا و ئاگاداری مەلەفەكەیە".

فراكسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت، "یەكێتی خۆی بەشدارە لە حكومەت و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەیە و ئەندامی لیژنەی نەوت و گازە، بۆیە ئەم یاداشتانە تەنها بۆ موزایەدە و بەلاڕێدابردنی تەركیزی هاووڵاتیانە بۆ لەبیربردنەوەی موچە".

نەوەی نوێ تەئكیدیشی كردوەتەو، " ئەوانەی ئەمڕۆ  قیادەی ئەو یاداشتە دەكەن، هەمان ئەو پەرلەمانتارانەن چەند هەفتەیەك پێش ئێستا لەناو پەرلەمان دەستیان بەرزكردەوە و متمانەیان دایەوە بەم حكومەتە، بۆیە ئێمە نابینە بەشێك لەم نمایش و یاریە ساختەیە، كە بۆ مەشغوڵكردنی خەڵكە و واژۆمان ناخەینە پاڵ واژۆی یەكێتی، كە خۆی چەندین ساڵە شەریكە لە دزی و لە حكومەتدایە.

2229 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations