ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان گەیشتە نزیكەی 53 هەزار

18.11.2020

لڤین: 
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پێشكەشكردنی سكاڵای خوێندكاران كۆی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتە زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٨٠٠ خوێندكار.


ئارام محەمەد قادر لەمیانی بەسەركردنەوەی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، تەئكیدی لە ڕێككارەكانی وەرگرتنی خوێندكاران و ڕاییكردنی كاروباری خوێندكاران لەزانكۆ و پەیمانگاكان كردەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، لە پێناو ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچوان، ئەمساڵ زۆرترین پلانی وەرگرتنمان بۆ دەرچوان دابینكرد، بەشێوەیەك سەرجەم دەرچوان لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.

ئەوەشی اشكراكرد، پێنج هەزار و ١٣٠ خوێندكار هاتونەتە ناو سیستمی سكاڵا، لەوەش، سێ هەزار و ٢٤٩ خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، بەم شێوەیەش كۆی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٨٠٠ خوێندكار.


146 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations