بایدن تیمی كۆشكی سپی دەستنیشان دەكات

18.11.2020

لڤین:

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا ڕایگەیاند، نۆ كەسی لە لێپرسراوی باڵای تیمی هەڵبژاردنەكەی كاندید كردووە بۆ كۆمەڵێك پۆستی باڵای كۆشكی سپی.

جۆو بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كە لە سەرەتاس ساڵی داهاتوو دەستبەكار دەبێت رایگەیاند ئەو نۆ بەرپرسە دیارەی كەمپینی هەڵبژاردنەكەی توانای بەرپەرچدانەوەی ئەو كێشانەیان هەیە كە لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئەمریكا بوونەتەوە. 

هاوكات سەرۆكە نیۆكەی ئەمریكا دەبێت لە ماوەی داهاتوودا زیاتر لە 100 كەسی دیكە بۆ كۆشكی سپی دابمەزرێنێت، سەرۆكی نوێی ئەمریكا ئاشكرای كرد جین ئۆماڵی دیلۆن، بەڕێوبەری كەمپینی هەڵبژاردنەكەی و جێگیرەكەی سیدریك ڕیچمۆند یەكێك دەبن لە تیمەكەی كە پۆستی باڵایان لە كۆشكی سپی پێدەدرێت.


474 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations